Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎مانچستەر یونایتد بە مەرج دەستبەرداری پۆگبا دەبێت بۆ ریاڵ مەدرید

وەرزش

بینراو 121

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی راگه‌یاندنەكانی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو مه‌رجێكی بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ پۆگبا پێشكه‌شی ریال مه‌درید كردووە.

‎ئەمیش دووای ئەوەی یانە ئینگلیزیەكە بۆ جاری سێیەم ئۆفەری ریاڵ مەدریدی رەتكردەوە بۆ دەستبەردار لەو یاریزانە، كە بریتی بوو لە ٢٧ ملیۆن پاوەندو خامێس رۆدریگێز، راگه‌یاندنەكانی ئینگلتەرا باس لەوە دەكەن، گەرچی ئەم ئۆفەرە زۆر زوو رەتكرایەوە، بەڵام بەرپرسانی مان چستەر یونایتد دەیەوێت بە داواكارییەكی تر وەڵامی مەدرید بداتەوە، ئۆفەرێكی نوێیان بخاتە بەردەست.

‎پێگه‌ی تێلێگرافی بەریتانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، یانەی مانچستە‌ر یونایتد دەیەوێت بڕی ١٥٠ ملیۆن پاوەندو خامێس رۆدریگێز وەربگرێت لەبەرامبەر دەستبەردار بوونی پۆگبا بۆ یانە مەدریدییەكە.

‎پۆڵ پۆگبای ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له‌ هاوینی ٢٠١٦ لە یانەی یۆڤانتۆسەوە روویكردە یانەی مانچستەر یونایتد بە بڕی ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ، گرێبەستەكەی تا ساڵی ٢٠٢١ بەردەوامی هەیە لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا چەند جارێك ئەو یاریزانە رایگەیاندووە دەیەوێت ریزی شەیتانە سوورەكان بەجێبێڵێت نایەوێت بەردەوام بێت لەو یانەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP