Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌هۆی كلیپێكه‌وه‌ شه‌قامی سه‌ره‌كی شارێك داده‌خرێت

کوردستان

بینراو 6219

06/08/2019

Alternate Text
+ -

له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌ شه‌قامی سالم كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ شه‌قامه‌ جه‌نجاڵ و قه‌ره‌باڵغه‌كانی شاری سلێمانی، به‌هۆی ئه‌نجامدانی كلیپ بۆ گۆرانییه‌كی گۆرانیبێژ ماریا هه‌ورامی بۆ ماوه‌یه‌ك هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌ شه‌قامه‌كه‌دا‌ راگیرا.

راگرتنی ئه‌و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌، هاوڵاتیانی كرد به‌ دوو به‌ره‌ی جیاوازه‌، به‌شێك له‌ هاوڵاتیان پێیان وایه‌ هاوشێوه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپییه‌كان كارێكی ئاساییه‌ و زۆرێك له‌ هونه‌رمه‌نده‌ جیهانییه‌كان ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌شێكی دیكه‌ له‌هاوڵاتییان ئه‌و كاره‌ به‌ ئاسته‌نگ دروستكردن بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌و شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌ی سلێمانی ده‌زانن و به‌هۆكاری دروستكردنی جه‌نجاڵی ناوده‌به‌ن له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ هاتوچۆ داخرابوو.

به‌شێك له‌ شاره‌زایانی هونه‌ر هێما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، گۆرانییه‌كه‌ی ماریا هه‌ورامی كۆپی گۆرانییه‌كی نه‌جوه‌ كه‌ره‌مه‌ كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ شه‌قامی سوور له‌ به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان تۆماریكرد و ٦٠ ملیۆن بینه‌ری له‌ یوتیوب هه‌بووه‌.

بی ئێم سی به‌دواداچوونی كرد بۆ چۆنییه‌تی رێگه‌دان به‌ كلیپه‌كه‌ی خاتوو ماریا.

لای خۆیه‌وه‌ بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری سلێمانی رایگه‌یاند، ئەوان هاتوون داوایان کردووە کە کیلپێکی لەم شێوەیە دەکەن و ئێمەش نوسراوێكمان بۆ بەڕێوەبەریەتی هاتوچۆ کردوە و بەڕێوبەری هاتووچۆ رێگەی پێداون ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامبده‌ن.

لای خۆیه‌وه‌ وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشكریكرد، ئاگاداری رێگه‌دان به‌ كاركردن له‌و كلیپه‌دا نیم له‌ شه‌قامی سالم.

لە لایەکی ترەوە حەمەی شەم دەرهێنەری کلیپەکە بە بی ئێم سی وت،  تەنها بۆ ماوەیەکی کەم شه‌قامه‌كه‌مان گرتووه‌ هێزه‌كانی ئاسایش و مروریش رێگه‌ی كاركردن له‌ كلیپه‌كه‌یان پێداین.

شه‌قامی سالم له‌ سلێمانی ناسراوه‌ به‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ قه‌ره‌باڵغترین و جه‌نجاڵترین شه‌قامه‌كانی سلێمانی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP