Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆحانی هۆشداریدا لەوەی ئازادی هاتوچۆی دەریایی لە تەنگەی هورمز پارێزراو نابێت

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 50

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

سەرۆکی ئێران رایگەیاند، جەنگ لەگەڵ وڵاتەکەیدا دایکی هەموو جەنگەکان دەبێت و هۆشیاریدا لەوەی ئازادی هاتوچۆی دەریایی لە تەنگەی هورموز پارێزراو نابێت.

 

حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران لە وتارێکیدا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە تیایدا بەباشی باسی لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە محەمەد جەواد زەریف کرد کە لە ٣١ مانگی حەوتدا ئەمەریکا سزای سەپاند بەسەریدارایگەیاند، " ئاشتی لەگەڵ ئێران ئاشتی ڕاستەقینەیە و جەنگ لەگەڵیدا دایکی هەموو جەنگەکان دەبێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەمریکا بیەوێت وتوویژ لەگەڵ ئێراندا بکات دەبێت هەموو سزاکانی سەر ئەو وڵاتە لابەرێت،  ڕێگەی بدا نەوتەکەی هەناردەبکات. 

 

رۆحانی لە درێژەی وتارەکەیدا جەختیکردەوە " تەنگە بە تەنگە، ناکرێت تەنگەی هورموز بەڕووی ئێوەدا کراوە بێت لەکاتێکدا تەنگەی جەبەل تاڕیق بەڕووی ئێمەدا کراوە نیە".

 

لە دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران گرژییەکانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا زیادیان کرد و ئەمەریکا هەموو سزاکانی سەپاندەوە بەسەر ئەو وڵاتەدا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP