Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سامسۆنگ کاتژمێرێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت، نرخەکەی چەندە ؟

تەکنەلۆژیا

بینراو 110

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

کۆمپانیای سامسۆنگ لە بەرواری ٠٥/٠٨/٢٠١٩ کاتژمێرێکی زیرەکی بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێوە راگەیاند 

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کاتژمێرە زیرەکەکەی کۆمپانیای سامسۆنگ ناوی (Active 2)ە بە ٨ ڕەنگی جیاواز دەخرێتە بازارەوە


کاتژمێرە نوێکە بە ٢ جۆر بەردەست دەبێت ٤٠ ملیم لەگەڵ ٤٤ ملیم ، وە کۆمەڵێکی زۆر دەستبەندی جیاواز.

نرخی کاتژمێرەکە لە ٢٧٩$ی ئەمریکییەوە دەستپێدەکات، هەروەها لەبەرواری ٠٦/٠٩/٢٠١٩ دەتوانیت لە ماڵپەری سامسۆنگ کڕینی پێشوەخت پێشکەش بکەیت ، لە بەرواری ٢٦ی هەمان مانگدا بەردەست دەبێت

بەرگی کاتژمێرە زیرەکەکە لە ماددەی ئەلەمنیۆم و ئاسن پێکهاتووە، ڕونمای شاشە زیرەکەکە بەم شێوەیەیە بۆ ٤٠ ملیمەکە ١،٢ ئینجە و بۆ ٤٤ ملیمەکە ١،٣٥ ملیمە،  هەروەها ڕونماکەی بە بەرگێکی بەهێز داپۆشراوە، شاشەی کاتژمێرە زیرەکەکە ٣٦٠ بە ٣٦٠ پێکسڵە کە ئەمەشیان بەراورد بە کاتژمێرە زیرەکەکەی کۆمپانیای ئەپڵ جیاوازییەکی ئەوتۆی نییە، لەبەر ئەوەی کاتژمێرە زیرەکەکەی ئەپڵ ٤٤٨ بە ٣٦٨ پێکسڵە.

 

ئەم کاتژمێرە زیرەکە لە جۆری IP68 ە کە بەرگەی زەبری زۆرتر و مانەوە لە ئاودا زیاتر دەگرێت لەچاو کاتژمێرە زیرەکەکانی پێشوترەوە، پرۆسێسەرەکەی لە جۆری Exynos 9110 Dual Core 1.15GHz ە هەروەها رامەکەی 1.5GB ە ،میمۆری ناوەکی 4GB ە، توانای باترییەکەی 340mAh ە هەروەها کاتژمێرە زیرەکەکە لە لایەن مۆبایلی سامسۆنگەوە بارگاوی دەکرێتەوە.

کاتژمێرە زیرەکەکە ٣٩ جۆری جیاواز چالاکی تیادایە وەک ( مەلە، ڕاکردن، پاسکیلسواری ...)

کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch Active 2 بە ڕوونمایەکی AMOLED ـی ڕووپۆشکراو بە +Gorilla Glass DX و ڕوونییەکەی 360×360 پێکسڵە و قەباری 40 و 44 ملمی و   پڕۆسێسەرەکەی Exynos 9110 و ڕامەکەی بۆ جۆری بلوتوز ٧٦٨ مێگابایتە، بۆ جۆری LTE  (١.٥) گێگابایتە، بیرگەی ناوخۆیی ھەردوو جۆرەکە 4 گێگایە و ھەستەوەری پێوەری ترپەکانی دڵیشی ھەیە کە کێشیان 31 و 36 گرام دەبێت

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP