Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەردۆگان: توركیا قۆناغێكی نوێی ئۆپەراسیۆنی "چڵە زەیتون" لە سووریا دەستپێدەكات

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 53

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرۆكی توركیا رایگەیاند، لەداهاتوویەكی زۆر نزیكدا، سوپای وڵاتەكەی قۆناخێكی نوێی ئۆپەراسیۆنی "چڵە زەیتون" لە سووریا دەستپێدەكات.

مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریكا ،ئەمڕۆ سێشەممە شه‌شی ئابی ٢٠١٩ رایگەیاند، ئەمریكا رازیی نییە بە هێرشی سەربازی توركیا بۆ سەر باكووری سووریا.

ئێسپەر،ئاماژەی بەوەكردووە، بە روونی ئێمە رازینیین بە هیچ هێرشێكی تاكلایەنەی توركیا بۆ باكووری سووریا و جێگای قبووڵ نییە. ئەو هێرشە لە دژی بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و هەسەدە و توركیایە.

لەوەڵامی ئەو لێدوانەی وەزیری بەرگری ئەمریكا، رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆككۆماری توركیا رایگەیاند، ئەگەر توركیا ئەمڕۆ ئەوەی پێویست بێت لە باكوری سوریا  ئەوا سبەینێ باجەكەی قورس دەدات.

ئەردۆگان وتیشی، توركیا مافی ئەوەی هەیە هەموو هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاساییشی نەوەتەوەیی خۆی لەناوببات، بەمنزیكانە قۆناخێكی نوێی ئۆپەراسیۆنەكانمان لە سووریا دەستپێدەكەین.

هاوكات ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه‌ توركیا نیازی هێرشكردنه‌ سه‌ری هه‌یه‌ له‌ ئێستادا هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ی لێ نیشته‌جێیه‌ و ئه‌مریكا به‌ هاوپه‌یمانی خۆی ناویان ده‌بان. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP