جیسیکا، ئەو ژنە خاوەن پیداویستییهی گەیشت بە خەونەکەی
هەمەرەنگ
بینراو 73
06/08/2019
جیسیکا ئهو خانمه ئەمریکیەی ناوی لە میژوودا نوسرایهوە، بههۆی ئهوهی توانی خەونەکەی بەدی
بهینیت هەرچەندە خاوەن پیداویستی بوو.
جیسیکا لە ساڵی ١٩٨٣ لە ویلایەتی ئەریزۆنا لە دایکبووە، خەونی بوون بە شۆفیری فرۆکەوانی بوو بێ ئەوەی قۆڵی هەبیت وەک مرۆفیکی ئاسایی.
نەبوونی دەستەکان ریگرنهبوو لەبەردەم بەدیهینانی خەونەکەی،
کاتیک دەگاتە تەمەنی ١٤ ساڵ بڕیاردەدات قۆڵە
دروستکراوە دەستکردەکانی بەکار نەهینێت و قاچەکانی بۆ هەموو کاریک بەکاربهینیت تهنانهت
نوسینیش.
جیسیكا توانی بروانامە بەدەست بهینیت لە بواری وەرزشی مەلەوانی
و خاوەنی پشتێنی رەشه لە تایکواندۆدا .
بەهۆی بڕوا بەخۆبوونی به تواناكانی توانی خەونەکەی بەدی
بهینیت ببیێته شۆفیری ئۆتۆبێل و فرۆکەش تەنها
بە قاچەکانی ئەمەش وای کرد ناوی لە دنیادا دەنگ بداتەوە.
جیسیكا فیلمێكی بهڵگهنامهی له بارهی ژیانییهوه بهرههمهێنراوه بهناوی (right footed) باس لە سەرکەوتنەکانی دەکات
لەگەڵ ئەو گەشتانەی بۆ وڵاتی فلیپین و ئەسیوبیا کردویەتی.