Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎بایرن میونشن بەتەمایە گرانترین بۆند لە مێژووی یانەكەدا بكات

وەرزش

بینراو 76

06/08/2019

Alternate Text
+ -

‎یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ بۆ یانەكە، پڕكردنەوەی شوێنی هەردوو ئەستێرەی پێشووی یانەكە رۆبن و ریبیری.

‎رۆژنامەكانی ئەڵمانیا و ئینگلتەرا و فەرەنسا لە نوێترین هەواڵییاندا باس لەوە دەكەن، یانەی بایرن میونشن لە گواستنەوەی لیرۆی سانی ئەستێرەی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی نزیك بۆتەوە، كارەكانی گواستنەوەی سانی كۆتایی هاتووە بۆ بایرن میونشن.

‎گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی ڕایگەیاند، یانەی بایرن میونشن بە بۆندێكی مێژووی كە بە گرانترین بۆند دادەنرێت لە مێژووی یانە ئەڵمانییەكە پێشكەشی سیتی كراوە بۆ دەستبەردار بوون لە سانی، كە بڕەكەی ١١٠ ملیۆن یۆرۆیە، لە ئێستادا تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە بۆ ئاشكرا كردنی بۆندەكەی.

‎گۆڤارەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، ماوەی گواستنەوەی سانی بۆ پێنج وەرزەو، خاوەنی بەرزترین موچە دەبێت لە یانەكەدا كە ساڵانە ١٨ ملیۆن یۆرۆ وەكو مووچەی پێدەدرێت، بەمەش پێش لیڤاندۆڤسكی دەداتەوە كە خاوەنی ١٦ ملیۆن یۆرۆیە.

بەهۆی ئەوەی گواردیۆلا لە یارییەكانی وەرزی رابردو بە شێوەیەكی سەرەكی پشتی بەم یاریزانە نەدەبەست، بۆیە سانی سورە لەسەر ئەوەی ریزەكانی یانە ئینگلیزییەكە جێبهێڵێت و بۆ یاریكردن بگەرێتەوە ئەڵمانیا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP