Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جەمیل بایک: تا گۆشەگیری سەر ئاپۆ لا نەبردرێت دیموکراسیەت لە تورکیا بەدینایەت

کوردستان

بینراو 46

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە رایگەیاند، " تا گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی نەیەت هیچکات لە تورکیا دیموکراتیبوون بەدی نایەت و کێشەکانی شەڕیش هیچکات چارەسەر نابن".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان ( کەجەکە ) لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاند، "ڕیبەر ئاپۆ چیی وت دوای هەڵبژاردنی ٢٣ی حوزەیرانی٢٠١٩  دۆخەکە روون دەبێتەوە، چاوپێکەوتەکان بەردەوام دەبن یان نا، وتیشی لە مانگێکدا دەردەکەوێت و ئێستاش دەرکەوت، چاوپێکەوتن بەردەوام نابن، سیاسەتی پێشوویان بەڕێوەدەبەن و تووندتریش بەڕێوەی دەبەن. هەم یاسای نێونەتەوەیی، هەم یاساکانی خۆیان پێشێل کرد".

هەروەها وتیشی، ئەوکات وەزیری داد وتی " هیچ رێگرێک لەبەردەم چاوپێکەوتندا نییە، دەتوانن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان و هەرکات بتانەوێت دەتوانن بیبینن، بەڵام ئەوە تەنها بۆ مەرامی خۆیان بوو پەیوەست نەبوون بەو قسەیەوە".

راشیگەیاند، " تاوەکو گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ لانەبرێت، هیچکات دیموکراتیبوون لە تورکیا جێبەجێ نابێت، هیچکات کێشەکانی شەڕ چارەسەر نابن، هیچکات کێشە ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان چارەسەرنابن".

جەختیشی کردەوە، "بۆیە گەلی تورکیا بە گشتی، هێزە ئازادی و دیموکراسییەکان، ئەوانە لەدژی فاشیزمن، پێویستە بزانن ئەو کێشانەی لە تورکیا هەیە، سیاسەتی ئەو دەسەڵاتەیە، گەلانی تورکیا لە دژی فاشیزم، ئەوانەی دەیانەوێت لە تورکیا دیموکراتیبوون بەدی بێت، دەبێت لەدژی سیاسەتەکانیان بوەستن، ئەو سیاسەتە هیچکات کۆتایی بە شەڕ ناهێنێت، لە شوێنێک شەڕ هەبێت، هەموو کێشەیەک هەیە".

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بۆ کۆمەڵکوژیی کوردەکان هیچ کەسێک یارمەتیدەر نەبێت، ئەردۆغان - باخچەلی لەو سیاسەتەی خۆیان، کە لە دژی کوردەکان بەڕێوەی دەبەن تەنها لە دەوڵەتی مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری هاوکاری وەرناگرێت، هەروەها لە هەندێک لە کوردانش سوود وەردەگرن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP