Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎روونی نزیكە لە گەڕانەوە بۆ ئینگلتەرا

وەرزش

بینراو 56

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

‎واین روونی ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، لە ئێستادا بیر لە گەڕانەوە دەكاتەوە بۆ پریمەر لیگ جارێكی تر، دەیەوێت لە رێگای یانەی دێربی کاونتی بگەڕێتەوە خولەكە.

‎روونی تەمەن ٣٣ ساڵ، لە هاوینی رابردوو بۆندی لەگەڵ سی یونایتدی ئەمەریكی واژۆ كرد، توانیوییەتی ٢٣ گۆڵ تۆمار بكات لەگەڵ یانەكە، جگە لە درووستكردنی ١٤ گۆڵی تر بۆ هاوڕێكانی.

‎سەرچاوەكانی هەواڵ لە ئینگلتەرا باس لەوە دەكەن، یانەی دێربی کاونتی ئینگلیزی بۆندێكی پێشكەش بەو یاریزانە كردووە، تا بتوانێت وەكو راهێنەرو یاریزان پەیوەندی بە یانەكەیانەوە بكات، لە ئێستادا روونی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئینگلیزیەكە بۆ ئەوەی ئەو دوو ئەركە وەربگرێت.

دێربی كاونتی ئێستا له‌ خولی پله‌ یه‌كه‌كانی ئینگلته‌را یاری ده‌كات، له‌ وه‌رزی رابردوودا، به‌ سه‌رپه‌رشتی فرانك لامپاردی هاوڕێی روونی، زۆر نزیكبوو له‌ گه‌یشتن به‌ پریمەر لیگ، به‌ڵام دواجار سەركەوتوو نەبوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP