Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نووسینگه‌ی پاسپۆرت له‌ سێ قه‌زای دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان

بینراو 111

06/08/2019

Alternate Text
+ -

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا نووسینگه‌ی پاسپۆرت له‌ هه‌ر سێ قه‌زای سۆران، زاخۆ و ئاكرێ بكاته‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی پێكهێناوه‌.

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، لێژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی بۆ ئه‌و پرسه‌ پێكهێنراوه‌ تا ده‌ست به‌ كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كانی پاسپۆرت بكه‌ن.

له‌ بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه‌، له‌ داهاتووش كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرت له‌ هه‌ر شوێنێك پێویست بێت، ئه‌و لێژنه‌ سێ كه‌سییه‌ی پێكهێنراوه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP