Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پاریس ئەستێرەیەكی یۆڤانتۆسی دەوێت

وەرزش

بینراو 68

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ پاولۆ پۆگبای ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بكات.

‎پێگەی كەناڵی پڵەسی فەرەنسی بڵاوی كردۆتەوە: یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت هێرشبەری بەتوانای یۆڤانتۆس دیبالا بباتە ریزەكانییەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بڕی ٦٠ ملیۆن یۆرۆی داناوە تا بتوانێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەكانی.

‎پڵەس ئەوەشی ئاشكرا كردووە: ئەم هەوڵەی پاریس سانجێرمان دووای ئەوە دێت، دیبالا یانەی مانچستەر یونایتدی رەتكردۆتەوە، كە یۆڤانتۆس دەیویست لە پێناو رۆمیلۆ لۆكاكۆی بەلجیكیدا ئاڵو گۆڕی بەو یاریزانە بكات لەگەڵ شەیتانە سوورەكان.

‎ئەمە لە کاتێکدایە، دووشەممە دیبالا دواى ئەنجامدانى پشکنینى پزیشکى، پەیوەندى بە ڕاهێنانەکانى یۆڤانتۆسەوە کردووە و مانەوەى خۆشى لە ڕیزى یانەکەیدا دووپاتکردبووه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP