Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رێکخراوی میترۆ بە هەماهەنگی لە گەڵ ڕیکخراویکی تری عێراقی پرۆژەیەک جێبەجێدەکەن

کوردستان

بینراو 47

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

هەردوو رێكخراوی Global Partners Governance و METRO بڕیارە لە ئایندەی نزیكدا هەماهەنگی بكەن بە ئامانجی جێبەجێكردنی پرۆژەیەك لەسەر ئاساتی عێراق.

رەحمان غەریب، ڕیکخەری سەنتەری میترۆ لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، "هەردوو رێكخراوی Global Partners Governance و METRO بڕیارە لە ئایندەی نزیكدا هەماهەنگی بكەن بە ئامانجی جێبەجێكردنی پرۆژەیەك لەسەر ئاساتی عێراق".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم هەماهەنگییە لە چوارچێوەی بەشداریمان بوو لە كۆبونەوەیەكی دامەزراوەی هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان Global Partners Governance و پەیمانگای عێراقی، بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتری نێوان سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی رێكخرابوو .

باسی لەوەشکرد، كۆبونەوەكە جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق د. بەشیر حەداد و كۆمەڵێك پەرلەمانتار تیایدا بەشداربوون، هەلێكی باش بوو بۆ دروستكردنی پردی پەیوەندی نێوان سەرۆكایەتی پەرلەمان و لیژنە و ئۆفیسەكانیان لە پارێزگاكانی عێراق.

ریکخەری سەنتەری میترۆ ئەوەشی وتووە، هەرەوەك فرسەتێكیش بوو بۆ دیاری تایبەتی نوێنەری سەنتەری میترۆ لەگەڵ جێگری دووەمی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتاران و دامەزراوەی هاوبەشە نێودەوڵەتییەكان Global Partners Governance و پەیمانگای عێراقی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP