Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چەند رێنماییەکی لەبارەی قوربانیکردنەوە

کوردستان

بینراو 99

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

 وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە راگەیەندراوێکدا چەند رێنماییەکی لەبارەی قوربانیکردنەوە بڵاوكردەوە، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی هاوڵاتیان و رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان ئاژەڵ و مرۆڤ پێویستە پابەندی ئەم ڕێنماییانە بن.

دەقی رێنماییەکان:
1- داوا لە هاووڵاتیان بكرێت كە لە كاتی قوربانیكردن هەوڵ بدرێت ئاژەڵەكانیان لە كوشتارگەكان سەرببڕن.

2- لە كاتی سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵەكانیان، كاری سەربڕین لە شوێنێكی خاوێن بکرێت كە پێشتر شۆرابێت و گشت پاشماوەكانی ئاژەڵ لە كیسی نایلۆن بكرێت و بدرێتە ئۆتۆمبێلی خاشاك كۆكردنەوە.

3- ئامۆژگاری هاوڵاتیان بكرێت لە كاتی دابەشكردنی گۆشتی قوربانی لە كیسی روون و بێ‌ رەنگ بێت.

4- ئامۆژگاری هاوڵاتیان بكرێت گۆشتی قوربانی بە لایەنی كەمەوە (12) سەعات لە ساردكەرەوە بمێنێتەوە و دواتر بەكاربهێنرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP