Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

١٨ هه‌زار كه‌مئه‌ندامی سلێمانی چاوه‌ڕێی هاوكاری به‌رپرسانن

کوردستان

بینراو 74

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ژمارەیەک لە بەرپرس و خاوەن کۆمپانیاکان لە شاری سلێمانی، هاوکاری ماددی دەنیرن بۆ کەمپەینی هەموومان زیادەیەکمان هەیە بۆ بەخشین، بەرپرسی یەکێتی کەمئەندامانیش دەڵیت،" تا ئێستا هیچ بەرپرسێک هاوکاری نەکردووین تەنیا بەڵێنیان پێداوین.

 بەبۆنەی نزیک بوونەوەی جەژنی قوربان، کەمپەینی هەموومان زیادەیەکمان هەیە بۆ بەخشین ماوەی چوار رۆژە  لە شەقامی سالم لە لایان کەمئەندامانەوە دەستیپێکردەوە، لە پێناوی بەدەست هێنانی بڕەپارەیەک و شمه‌ك و خواردن بۆ کەم ئەندامان.

سامان حسێن، بەرپرسی یەکێتی کەمئەندامان بە بی ئێم سی راگەیاند،" ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسەکان و کۆمپانیاکان وتویانە کە هاوکاریتان بۆ دەهێنین بەڵام تا ئێستا تەنیا گروپی کۆمپانیاکانی نەجمەدین هاوکاری دارایی بۆ ٢٠٠ ماڵی کەمئەندام ناردووە.

وتیشتی،" شاسوار عەبدولواحید و فاروقی مەلا مستەفا وتویانە کە هاوکاریی ٢٠٠ ماڵ دەکەین بەڵام تا ئیستا هاوکاریەکانیان نەگەیشتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە بە هۆی تانەدانەوە لە لیژنەی جیاکردنەوەی کەمئەندامان ماوەی ١٥٠ رۆژە، ژمارەیەک لە کەمئەندامان موچەیان وەرنەگرتووە، لە ئێستاشدا تەنیا لە شاری سلێمانی زیاتر لە ١٨ هەزار کەمئەندام هەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP