Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دەنگۆی تەقەکردن لە مەلا بەختیار رەتدەکرێتەوە

کوردستان

بینراو 468

پێش 2 هەفتە

Alternate Text


دوای ئەوەی دەنگۆی تەقەکردن لە مەلا بەختیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە، سەرجەم دەنگۆکان لەلایەن بەرپرسی راگەیاندنی مەلا بەختیارەوە رەتکرایەوە

 

مەریوان عەلی بەرپرسی راگەیاندنی نووسینگەی مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بی ئێم سی راگەیاند، سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و هیچ رووداوێکی تەقەکردن رووینەداوە

ئەمە لەکاتێکدایە دووەمین جارە دەنگۆی تەقەکردن لە مەلا بەختیار لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە و هەردوو جارەکەش تەنها دەنگۆبوون
 
هاوکات ئەمڕۆ مەلا بەختیار لە شاری سلێمانی بەشداریکرد لە راگەیاندنی خولی چوارەمی ڤیستفاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی  


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP