Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ریاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە شۆك دەكات

وەرزش

بینراو 1492

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

 ‎


‎سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ به‌شێوه‌ی گشتی هەموویان كۆكن لەسەر ئەوەی نیمار  دەیەوێت ریزی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەجێبێڵێت، گەرچی ناوی نیمار بە یانەی بەرشەلۆنەوە بەستراوەتەوە، بەڵام زۆری نرخی ئەو یاریزانە وایكردووە بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە نەتوانن بە ئاسانی بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانە بكەن، ئەمەش وای لە فلۆرینتۆ پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید كردووە ئەو دۆخە بقۆزێتەوە بۆ گرێبەستەكردن لەگەڵ نیماردا.

‎رۆژنامە نوسێكی بەناوبانگی ئیسپانی لە بەرنامەی چرینگتۆ باس لەوە دەكات: زێدانی راهێنەری ریاڵ مەدرید، ڕەزامەندی خۆی بۆ پێرێز پیشانداوە، لەپێناو ئەوەی دەست بە هەوڵەكانیان بكەن بۆ گواستنەوەی نیمار بۆ ریزی یانەكە.

‎ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر زیدان رازی نەبووە بە گواستنەوەی نیمار بۆ یانەكە، زیدان بە پێرێزی راگەیاندووە (نیمار بەردەوام كێشەی گەورە دەنێتەوەو یانەی شاهانە ناتوانێت سود لە تواناكانی وەربگرێ).

‎سەرچاوەكان شێوازی گواستنەوەکەى نیماریان بۆ یانە مەدریدیەکە بە شێوەى خواستن داناوە بۆ ماوەی ساڵێك، پاشان یانە مەلەكییەكە دەتوانێت گرێبەستی هەمیشەیی پێشكەش بكات بۆ كڕینی یاریزانەكە.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP