Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رێبوار تاڵه‌بانی: تائێستاش نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری فه‌رمی كه‌ركوكه‌

کوردستان

بینراو 42

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، تا ئێستاش د.نه‌جمه‌دین پارێزگاری فه‌رمی كه‌ركوكه‌، دانان و لابردنی پارێزگار له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نه‌ نه‌ك هیچ لایه‌نێك.

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک به‌ ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندووه‌ ، دانانی پارێزگار و لادانی ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌ ئێمه‌ له‌ وڵاتێكی یاسا و ده‌ستوریدا ده‌ژین ناكرێت بۆ هه‌موو شتێك نایاسایی بكه‌ین، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ دیاریكردنی كاندید بۆ ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتیه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ته‌نها رێكه‌وتنێكی سیاسیه‌ له‌نێوان دوو پارتی گه‌وره‌ی كوردستان ئیشێكی باش-یشیان كردووه‌ كه‌ده‌یانه‌وێت رێكبكه‌ون به‌ڵام "ئالیه‌ت و میكانیزمه‌كه‌ی" دوایی ئه‌نجومه‌ن بڕیاری له‌باره‌وه‌ ده‌دات، چونكه‌ ئه‌مه‌ یاساییه‌.

رێبوار تاڵەبانی وتیشی، " تا ئێستا بارودۆخی كه‌ركوك له‌بار نیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا،ئێمه‌ به‌رده‌وام ئه‌وه‌مان وتووه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوانین به‌پێی به‌رنامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی كه‌ده‌بێت دیارده‌ی سه‌ربازی له‌شاره‌كاندا نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخێكی ئازادی دروست ببێت به‌پێی ده‌ستور تا خه‌ڵك به‌ ئازادانه‌ ده‌نگ بدات به‌ نوێنه‌ره‌كانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان".

سەبارەت بەوەی هیچ هه‌وڵێك له‌ ئارادا هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك دوابخرێت؟ رێبوار تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردووە: "یاساكه‌ و بڕیاره‌كه‌ ده‌رچووه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵكێك تانه‌ی لێبدات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌به‌ر بارودۆخی شاره‌كه‌ دوابخرێت كراوه‌ به‌بابه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی بیری لێبكرێته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك وتم له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌تی عیراقدا هه‌یه‌ كه‌ نه‌ك هه‌ر ناوچه‌كانی مادده‌ی ١٤٠ به‌ڵكو ناوچه‌ سوننیه‌كانیش ئاسایی بكرێته‌وه‌ و دیارده‌ی سه‌ربازییان تێدانه‌هێڵرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌ ئازادانه‌ ده‌نگی خۆی بدات.

سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ دانانی پارێزگاری نوێ سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، جه‌ختیكرده‌وه‌ "ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه‌ له‌ڕێگای لیستی برایه‌تیه‌وه‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تر گفتۆگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌ك ئه‌نجامنه‌دراوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و لیستانه‌ی تر چونكه‌ هێشتا لیستی برایه‌تی خۆی كۆبونه‌وه‌ی نه‌كردووه‌ ده‌بێت لیستی برایه‌تی خۆی كۆبێته‌وه‌ له‌ناوخۆی خۆی بگاته‌ ڕێگایه‌ك ئه‌وكات به‌هه‌مان رێگا بكه‌وێته‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تر ، وه‌ هه‌تا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیش نه‌كرێت پارێزگاری نوێ بۆ كه‌ركوك دانانرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP