Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جۆن بۆڵتن: داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی نێودەوڵەتی توندتری کرد دژی مادورۆ

جیهان

بینراو 42

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا، داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی نێودەوڵەتی توندتری کرد دژی سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورۆ دوای ئەوەی واشنتن سەرمایەی حکومەتی ڤەنزوێلای لە ئەمەریکا سڕکرد.

جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا سەبارەت بە ڤەنزوێلا لە لیمای پایتەختی پیرۆ ڕایگەیاند، کاربەدەستانی ئەمەریکا ئێستا دەتوانن سزا بسەپێنن بەسەر هەر کەسێکدا، بەو لایەنانەشەوە کە پشتیوانی لە حکومەتەکەی مادورۆ دەکەن، داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی نێودەوڵەتی توندتر کرد درۆژی مادورۆ.

راشیگەیاند، " ئاماژەیەک دەنێرین بۆ لایەنی سێیەم کە دەیەوێت بێتە ناو کارەکانەوە لەگەڵ ڕژێمی مادورۆدا، زۆر ئاگاداربە، هەروەها هۆشیاریشیدایە ڕوسیا لەوەی پشتیوانی زیاتری مادورۆ نەکات".

جۆن بۆڵتن ئاماژەی بەوەشکرد " کاتی وتوێژکردن تەواو بوو،  ئێستا کاتی گرتنەبەری ڕێوشوێنە هیچ بژاردەیەک لەبەردەم مادورۆدا نەماوە".

ڕۆژی دوو شەممە دۆناڵد ترەمپ فەرمانێکی واژوکرد کە بە پێی فەرمانەکە سەرمایەی حکومەتی ڤەنزوێلا لە ئەمریکا سڕدەکات و ماڵە کردن لە گەڵیدا قەدەغە دەکات.

بۆڵتن لە کۆتای هۆشیاریدایە ڕوسیا کە خۆی هیلاک نەکات بە دۆسییەیەکی دۆڕاوە و داواشی لە چین کرد ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا خوان گوایدۆ وەکو سەرۆکی یاسای ڤەنزوێلا بناسێنێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP