Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری‌ پلاندانان: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان

کوردستان

بینراو 58

07/08/2019

Alternate Text
+ -

وه‌زیری‌ پلاندنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌ولێكی‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ دانیشتوانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر كاری‌ هاوبه‌ش و به‌یه‌كه‌وه‌ی‌ بۆ زیاتر پێشخستنی‌ كه‌رته‌ جیاجیاكان به‌تایبه‌ت بواری‌ ته‌ندروستی‌.

به‌گوێره‌ی‌ به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینه‌گه‌كه‌ی، رۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌دیوانی‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ ددان خه‌ڵاتی‌ قه‌لغانی‌ رێزلینانی‌ به‌خشیه‌ دارا ره‌شید وه‌زیری‌ پلاندانان له‌به‌رامبه‌ر كاروچالا‌كیەکانی‌ ساڵانی‌ رابردووی‌ له‌بواری‌ ته‌ندروستی‌ ئه‌نجامیداوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌دیدارێكدا سه‌ندیكای‌ پزیشكانی‌ ددان ستایشی‌ ئه‌رك و رۆڵی‌ وه‌زیری‌ پلاندانانیان كرد كه‌ به‌رده‌وام له‌خزمه‌تی‌ هاولاتیاندا بوه‌ و به‌ری‌ ره‌نج و خزمه‌ته‌كانی‌ شاهێدی‌ دلسۆزی‌ بۆ ده‌ده‌ن" له‌به‌شێكی‌ تری‌ دیداره‌كه‌ جیا له‌ پیرۆزباییان به‌بۆنه‌ی‌ ده‌ست به‌كار بونی‌ وه‌ك وه‌زیری‌ پلاندانان هیوای‌ سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست هاوكات پاڵپشتی‌ و هاوكاریه‌كانی‌ د.دارا ره‌شید وه‌زیری‌ پلاندانانیان به‌گرنگ وه‌سف كرد.

له‌به‌رامبه‌ردا دارا ڕەشید وه‌زیری‌ پلاندانان ڕای‌ گه‌یاند هه‌موو هه‌ولێكی‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ دانیشتوانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بوه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر كاری‌ هاوبه‌ش و به‌یه‌كه‌وه‌ی‌ بۆ زیاتر پێشخستنی‌ كه‌رته‌ جیاجیاكان به‌تایبه‌ت بواری‌ ته‌ندروستی‌.

له‌‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌‌، له ‌دیوانی‌ وه‌زاره‌ت دارا ره‌شید وه‌زیری‌ پلاندانان پێشوازی‌ كرد له‌ سەرۆکی زانکۆی کۆیە و وه‌فدێکی لێژنه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ لە په‌رله‌مانی‌ كوردستان كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پیرۆزبای‌ و ده‌ست به‌كاربوونی‌ وه‌ك وه‌زیری‌ پلاندانان سه‌ردانی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌تیان كرد.

هێما بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌، وه‌زیری‌ پلاندانان ڕۆڵی زانکۆکانی بەرزنرخاند لەبواری زانستی و پەرەپێدانی ئاستی ڕۆشنبیری و بەرزکردنەوەی تواناپسپۆرییەکانی خوێندکاران.

وه‌زیری‌ پلاندانان بەپێویستی زانی په‌رله‌مانی‌ كوردستان رۆڵی‌ خۆی‌ بگێریت بۆ ده‌ركردنی‌ یاسا و ئاماده‌كردنی‌ پرۆژه‌یاسا بۆئه‌وه‌ی‌ به‌هه‌موولایه‌ك بتوانین هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ره‌و پێشببین و هه‌نگاوه‌كانمان به‌ئاراسته‌ی‌ بونیاتنان و ژێرخانێكی‌ توكمه‌ بێت له‌بواره‌ جیاجیاكان تا کوردستان ببێتە خاوەنی پرۆژە یاسایی دەوڵەمەندو بەسوود بۆ هەمووان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP