ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی
ئابوری
بینراو 48
07/08/2019
ئەمڕۆ چوار شەممە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی
جیهاندا جارێکی دیکە دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی ئەویش بە هۆی زیاتر
چڕبوونەوەی کێشەکانی نێوان چین و ئەمریکا،
بەرز و نزمی نرخی نەوتی خاو پەیوەندی بە بڕی بەرهەمهێنانی نەوەت و ئاسایشی
نێودەوڵەتیەوە هەیە.
ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازارەکانی جیهاندا،
یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٥٨ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە ٥٣
دۆلار و ٥٢ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.