Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەکاونتە ساختەکان وەزیری ناوخۆی نیگەرانکردووە

کوردستان

بینراو 55

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ئەکاونت و پەیجی ساختە، بە ناوی کەسانی بەرپرس و وەزیرەکانەوە دانراوە، ئەوەش کاردانەوەی وەزیری ناوخۆی لێ دەکەوێتەوە.

لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام، کۆمەڵێک پەیج و ئەکاونت بە ناوی وەزیرەكانی کابینەی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم کراوەتەوە کە سەرجەمیان ساختەن و بەناوی ئەوانیشەوە راگەیاندراو و پۆست وتەکانیان بڵاودەکرێتەوە.

هاوکات نوسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، وەزیری ناوخۆ هیچ ئەکاونتێکی بەناوەوە نییە و هەموو ئەوانەی کە دانراون ساخته‌یە و هەر بڕیار و بابەتێكی فەرمیش هەبێت  کە پێویست بێت رابگەێندریت  وەزیری ناوخۆ  لە رێگای لایەنی بەرپرس و راگەیاندراوەکەیەوە بڵاوی دەکاتەوە.

داواشیان کردووە،  ئەو کەسانەی کە ئەکاونتی ساختەیان دروست کردووە، دەست لەم کارە هەڵبگرن، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە دژیان دەگرینەبەر.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP