Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاكرێ... هاوڵاتیانی گوندێك و زێره‌ڤانی رووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه‌

کوردستان

بینراو 257

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە سەرە هەبوونی بیرە نەوتێک لە گوندێکی سەر بە قەزایی ئاکرێ شەڕ لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییان روویداوە و ژمارەیەک قوربانی لێکەوتووەتەوە.

به‌ پێی به‌دواداچوونه‌كانی بی ئێم سی، خه‌ڵكی گوندی كوچارێی سه‌ر به‌ قه‌زای ئاكرێ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی زێره‌ڤانی رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌ته‌وه‌ و  ١٢برینداریش له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا هه‌یه‌.

بی ئێم سی زانیوویه‌تی، خه‌ڵگی گوندی كوچارێ ناڕازین له‌ هه‌بوونی كۆمپانیایه‌كی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌ گونده‌كه‌یان و چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیووه‌ و داوا ده‌كه‌ن یان كۆمپانیاكه‌ دابخرێت یاخود خه‌ڵكی گونده‌كه‌ دابمه‌زرێنرێت.

له‌ ئێستادا هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس هه‌وڵی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه‌ ئاسایی بێته‌وه‌ به‌ڵام خه‌ڵكی گونده‌كه‌ سوورن له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان  تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێده‌كرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP