Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەردۆگان: پێداگرین له‌سه‌ر لەناوبردنی هێزە کوردییه‌كان لە باکوری سوریا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 77

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرۆکۆماری تورکیا ڕایگەیاند، " پشتیوان به‌خوا ئه‌و قۆناغه‌ی به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون ده‌ستمانپێكردووه له‌ كاتێكی زۆر نزیكدا، ده‌یخه‌ینه‌ قۆناغێكی زۆر جیاوازه‌وه‌".

لە هەواڵێکی  ئاژانسی  ئەنادۆڵی تورکیدا هاتووە، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ ١١ ه‌ مین كۆنفرانسی باڵیۆزانی توركیا له‌ كۆشكی كۆماری گوتارێكی پێشكه‌ش كرد تێیدا ڕایگەیاند، "پشتیوان به‌خوا ئه‌و قۆناغه‌ی به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون ده‌ستمانپێكردووه له‌ كاتێكی زۆر نزیكدا، ده‌یخه‌ینه‌ قۆناغێكی زۆر جیاوازه‌وه‌''.

ئه‌ردۆگان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ لە هەرێمی کوردستان وتی: ''پێداگرین له‌سه‌ر لابردن و فڕێدانی دوومه‌ڵی به‌ناو په‌كه‌كه‌ له‌ خاكی عێراق''.

لە بارەی پرسی سوریاشەوە، وتی ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌ دیالۆگ له‌گه‌ڵ هێزه‌ نه‌رمه‌كان، یان به‌ رێگاكانی دیپلۆماتی سه‌خت یاخود به‌ به‌كارهێنانی هێزی كرده‌یی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كانیان ده‌پارێزن.

جەختیشی کردەوە، كه‌ چاوه‌ڕوانیان له‌ ئه‌مریكای هاوپەیمانی ناتۆ و هاوبه‌شی ستراتیجیان ئه‌وه‌یه‌ هه‌نگاوگه‌لێك بنێت كه‌ له‌ هاوپه‌یمانێكی راسته‌قینه‌ بوه‌شێته‌وه‌، وتی، "تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و پێكهاته‌ی له‌ سنووری باشوورمان وه‌ك خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ زیادده‌كه‌ن و به‌ چه‌كی هاوپه‌یمانه‌كانمان گه‌وره‌ده‌بن له‌ناونه‌چن، توركیا هه‌ست به‌ ئاسایش ناكات، چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی روونین له‌ ئه‌مریكا چ له‌باره‌ی فەتحوڵا گوڵەن و چ لە بارەی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە".

 

له‌باره‌ی كڕینی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی S-400ی رووسیش له‌ لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ ئه‌ردۆگان وتی: "هیچ داتایه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ ده‌ریبخات سیستمی به‌رگریی S-400 زیان به‌ ناتۆ و F-35ه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، با هیچ كه‌س هه‌ڵمان نه‌خه‌ڵه‌تێنێت، له‌ بابه‌تی S-400دا توركیا بژارده‌یه‌كی ستراتیجی نه‌بوو له‌باره‌ی ئاسایشیه‌وه‌، به‌ڵكو ته‌واو بژارده‌یه‌كی بازرگانیی بوو، ئه‌وه‌یشی وڵاته‌كه‌مانی ناچاری ئه‌و بژارده‌یه‌ كرد هه‌ڵوێستی نه‌هاتنه‌ ژێرباری رێككه‌وتنی هاوپه‌یمانان بوو''.

ئه‌ردۆگان سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌یه‌وێت ببێته‌ كاراكته‌ری جیهانی، ده‌بێت سه‌ره‌تا توركیا به‌ده‌ستبهێنێت، نابێت ئه‌ندامێتیی توركیا بكاته‌ قوربانیی هه‌لپه‌رستی چه‌ند وڵاتێك.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیشیدا سه‌ركۆماری توركیا وتی: "ئیدی دامه‌زراندن و داننان به‌ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی خاوه‌ن سه‌روەری و سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر بنه‌مای سنووره‌كانی ١٩٦٧ كه‌ پایته‌خته‌كه‌ی قودسی رۆژهه‌ڵاته‌ له‌وه‌ ده‌رچووه‌ بژارده‌ بێ و ناچارییه‌".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP