Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سودەکانی خواردنی ترێ

تەندروستی

بینراو 66

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سودی خواردنی میوەی ترێ

خواردنی سەوزە و میوەکان بە گشتی سودی زۆری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، چونکە بەرگری لەش بەهێزدەکەن، هەر بەپێی توێژینەوە زانستیەکان دەرکەوتووە ئەو کەسانەی رۆژانە گرنگی بە خواردنی سەوزە میوەکان دەدەن ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشییەکان کەمترە.

سودەکانی خواردنی ترێ:

- ترێ پێکدێت لە دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێز، هەروەها دژە هەوکردنە ئەمەش وادەکات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی کەم ببێتەوە.

- هۆکارێکی باشە بۆ پاراستنی نەخۆشییەکانی دڵ، لەبەر ئەوەی دژی کۆلسترۆڵی زیانبەخشە لە جەستەدا.

- ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی سۆدیۆمی لەش، چونکە ڕێژەیەکی باش پۆتاسیۆمی تێدایە.

- ترێ پێکهاتووە لەڕیشاڵ و ئاو ئەمەش دەتوانێت یارمەتی ئەوکەسانە بدات کێشەی قەبزیان هەیە.

- ترێ دژە هەوکرنە بۆیە یارمەتی کەمکردنەوەی هەستیاری دەدات.

هەروەها خواردنی ترێ چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکات وەک: نەبوونی ئارەزووی خواردن، ژانەسەر، تینوێتی و بۆنی ناخۆشی دەم .. هتد

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP