Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکی شارەوانی سەیدسادق ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

کوردستان

بینراو 49

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

سەرۆکایەتی  شارەوانی سەیدسادق ئاگاداریی فرۆشتنی حه‌وت پارچە زەوی سورچ "رووکن" و نیشتەجێبوون دەداتە هاوڵاتیان تا بتوانن بیکڕن.

بە پێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق راگەیاندراوە،"  ئاگاداریی گشت لایەک دەکەین حەوت پارچە زەوی سورچ "روکن" و نیشتەجێبوون لە سنوری شارەوانیمان لە نزیک بینای بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی شارەزوور بە شێوەیەکی زیادکردنی ئاشکرا بە پێی یاسای ٣٢ی ساڵی ١٩٨٦ دەدریت بە کڕیار.

هەروەها لە نوسراوەکەشدا هاتووە،" لە رۆژی ١/٩/٢٠١٩ بەشێوەیەکی زیادکردنی ئاشکرا ئەو پارچە زەویانە دەفرۆشین و هەر کەس ئارەزوو مەند بێت دەتوانێت لەو رۆژەدا لە ١٠ی بەیانی  لە بینای شارەوانیەکەماندا ئامادە بێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، بەمەرجێک دەتوانن بەشداربن، کە بەشداربووان بارمتەی یاسایی بە بڕی ٪٢٥ خەملاندی زەویەکە بدەن و لە ماوەی یەک مانگدا دوای رۆژی پەسەندکردنی لیستی زیادکردنی ئاشکراکە پارەکە بەتەواوی بێنیت، کرێ بڵاو کردنەوەی لیستەکەش لە رۆژنامەدا، دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی کە زیادکردنەکەی بۆ دەردەچیت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP