ئاسۆ مامەند: ٤٥ رۆژ وه‌ك سه‌قفی زه‌مه‌نی بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك دانراوه
کوردستان
بینراو 76
07/08/2019
ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی
كوردستان رایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له رۆژانی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان
لیژنه هاوبه‌شه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ لیستی
برایه‌تیی كه‌ركوك به‌ڕێوه‌بچێت و پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك ته‌وه‌رێكی ئه‌و
كۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێت.
ئاسۆ مامه‌ند، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان بەمیدیای فەرمی حزبەکەی راگه‌یاند، "به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌ندازیار ته‌یب جه‌بار
كاندیدی لیستی برایه‌تیی كه‌ركوكه بۆ پارێزگاری كه‌ركوك، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له
چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوانماندا كه ئیمزاكراوه، ٤٥ رۆژ وه‌ك سه‌قفی زه‌مه‌نی
بۆ دانانی پارێزگاری كه‌ركوك دانراوه، هیوادارین رێكه‌وتنه‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
هەروەها وتیشی، " كه‌ركوك له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق و پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووانداین، بڕیاره
هه‌ردوو پڕۆسه‌كه له ساڵی ٢٠٢٠دا به‌ڕێوه‌بچن، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین پارێزگاری
نوێی كه‌ركوك به‌زوویی ده‌ستبه‌كار بێت".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی له‌باره‌ی یاسای
هه‌ڵبژاردنی ئـــه‌نجــومـــه‌نی پارێزگاكانیشه‌وه ئاماژەی بەوەکرد، سه‌رنج و تێبینیمان
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی یاساكه هه‌یه، بۆیه داوا له سه‌ركردایه‌تیی كورد و هه‌موو
لایه‌نه‌كان له كوردستان و عیراقیش ده‌كه‌ین كه پێداچوونه‌وه به‌و یاسایه‌دا
بكرێت.