Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كۆتینیۆ یەك هەنگاوی ماوە بۆ گەڕانەوە بۆ خولی ئینگلیزی

وەرزش

بینراو 56

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

پێگەی سپۆڕتی كەتەلۆنی و لیكیپی فەرەنسی ئاشكرایان كردووە, یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە شێوەی خواستن فلیپ كۆتینیۆ بدات بە یانەیەك، لە ئێستاشدا نزیكترین یانە بۆ كۆتینیۆ تۆپچییەكانی لەندەنە واتا ئەرسیناڵی ئینگلیزی.

بەهۆی خراپی ئاستی كۆتینیۆ لە وەرزی رابردوودا، هاندەران گلەییان لە ئاستی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە هەیە، لە ئێستاشدا یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە شێوەی خواستن دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت نایەوێت لەم وەرزەدا بیفرۆشێت، ئەویش لە پێناو پاراستنی نرخی ئەو یاریزانە كە بە گرانترین بۆندی بەرشەلۆنە هەژمار دەكرێت.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، كۆتینیۆ نزیکبۆتەوە بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە ریزەکانی ئەرسیناڵەوە بکات و تێچووی خواستنەکەی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە دەگاتە نزیکەی ٢٧ ملیۆن پاوەند، دوای کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەکە ئەرسیناڵ بۆی هەیە بە شێوەی یەکجاری کۆتینیۆ بکڕێتەوە.

رۆژنامەكانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا ئەوەشیان ئاشكرا كردووە، لە وەرزی نوێدا كۆتینیۆ ریزی یانە كەتەلۆنییەكە بەجێدێڵێت، گفتۆگۆكانی ئەرسیناڵ لەگەڵ بەرشەلۆنە كۆتای هاتووە، لەم هەفتەیەدا كۆتینیۆ دەبێتە یاریزانی ئەرسیناڵ.

کۆتینیۆى ٢٧ ساڵ، سەرەتای ساڵی ٢٠١٨ بەرامبەر ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە کرد، بە گرانترین گرێبەستى مێژوویى بەرشەلۆنە دادەنرێت، بەهۆی خراپی ئاستی لە وورزی رابردوو تووشی گلەیی زۆر بۆوە لە لەیەن هاندەرانی بەرشەلۆنەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP