Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئێران بە هێلیکۆپتەر سنورەکانی شاهۆ و ڕوانسەری بۆردوومانکرد

کوردستان

بینراو 68

07/08/2019

Alternate Text
+ -

 رێکخراوی هەنگاو،رووبەڕووبونەوەیەکی چەکداری قورس لە نێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی بەخشی شاهۆی ڕوانسەر و شاری نەوسوودی پاوە هاتە ئاراوە و سپا  لەو شەڕەدا کەڵکی لە کۆپتەر وەرگرتووە.

بەپێی هەواڵێکی  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ئابی ٢٠١٩، رووبەڕووبونەوەیەکی چەکداری لە بەرزاییەکانی شاهۆ و لە نزیک بەخشی شاهۆ سەر بە شاری ڕوانسەر هاتووەتە ئاراوە.

هەر بە پێی هەنگاو، لە ئەنجامی ئەو رووبەڕوبونەوەیەدا ئەندامێکی سوپای پاسداران کوژراوە و ئەندامێکی دیکەی سوپاش بە سەختی پێکراوە کە لەرێگای کۆپتەرەوە بۆ کرماشان گوازراوەتەوە، تەرمی پاسدارەکە لە لە نەخۆشخانەی شاری پاوە ڕاگیراوە.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، هێزەکانی سپای پاسداران لە ڕۆژی ڕابردووە بەرزاییەکانی بەخشی شاهۆیان گەمارۆ دابوو.

هەنگاو ئاماژەی بەوەشدا، شەڕێکی قورس لە نێوان شارەکانی نەوسوود و پاوە و لە نزیک پایگای ملەندوو هاتووەتە ئاراوە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر زیانی گیانی ئەو شەڕە لە بەر دەستدا نییە.

هەنگاو باسی لەوەشکردووە، سوپای پاسداران لە و شەڕەدا ٥ هێلیکۆپتەری بەکارهێناوە و چەندین جار سنورەکانی شاری پاوەی بۆردومان کردووە، کۆپتەرەکان لە هەمەدان و کرماشانەوە هێندراونەتە ئەو ناوچانە.

جەختیشی کردەوە، ئەو شەڕانە هێشتاش درێژەی هەیە و هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ حیزبێکی کوردستانی بەرپرسیارێتی ئەو دوو شەڕەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP