Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فۆرلان بۆ هه‌میشه‌ وازی له‌ یاریكردن هێنا

وەرزش

بینراو 52

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دیگۆ فۆرلانی ئۆرۆگوای بە رەسمی و لە تویتێكدا لە تویتەر وازهێنانی خۆی لە یاری كردن راگەیاند، لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا.

‎فۆڕلان لە تویتێكدا لە پێگەی رەسمی خۆی لە تویتەر پەیامێكی ماڵئاوایی بڵاو كردۆتەوە تییایدا نووسیوێتی: دووای ٢١ ساڵ وەكو یاریزانی پیشەگەر بڕیارمدا واز لە یاریكردن بهێنم، بڕیارێكی قورسە هیوادار بووم قەت ئەم رۆژە نەیەت، بەڵام هەموو شتێك كۆتای هەیە، بڕیارمداوە جارێكی تر تۆپی پێ نەكەمەوە.

‎فۆڕلان لە تویتەكەیدا سوپاسی هەموو ئەوانەی كردووە كە هاوكارییان كردووە تا بتوانێت وەكو یاریزانێكی پیشەگەر یاری بكات، سوپاس بۆ ئەوانەی لە داهاتووشدا هاوكارم دەبن.

‎دیگۆ فۆرلان لە ساڵی ١٩٧٩ لەدایکبووە، سەرەتای یاریكردنی لەگەڵ تیپی لاوانی یانەی پینارۆڵی ئۆرۆگوایی بووە، پاشان توانیوییەتی ببێتە جێی سەرنجی یانە ئەورووپییەكان بۆندی لەگەل واژۆ بكەن، لەگەڵ ١٢ یانەی جیاواز یاری كردووە.

‎باشترین كاتی یاریكردنی ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە بۆ خولی ئیسپانی، توانی 128 گۆڵ تۆمار بكات لە 240 یاریدا، لە وەرزی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩ لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید ئاستێكی سەرسوڕهێنەری پێشكەش كرد توانی لە ٣٣ یاریدا ٣٢ گۆڵ تۆمار بكات.

‎لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای فۆڕلان ١١٢ یاری ئەنجامداوە توانیوییەتی ٣٦ گۆڵیش تۆمار بكات، لە ساڵی ٢٠١٠ بە تۆمارکردنی ٥ گۆڵ بووە گۆڵکاری جامی جیهانی ئەفریقای باشوور لەگەڵ هەڵبژاردەكەی، هەروەها ڕۆڵێكی دیاری هەبووە لە بردنەوەی كۆپا ئەمریكای ٢٠١١ بۆ ئۆرۆگوای.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP