Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شاسوار عەبدولواحید رەخنە لە نێچیرڤان بارزانی دەگرێت

کوردستان

بینراو 148

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

شاسوار عەبدولواحید لە بارەی چاندنی نەمام لە لایەن بەرپرسانی هەرێمەوە دەڵیت، "دوای ٢٨ سال لە وێرانکاری و بەڵێنی درۆ و خۆنمایشکردن، تازە بە تازە بەو هەموو سەروەت و داهاتەی وڵاتەوە، نەمامێکی بچوک بە دەستیانەوە دەگرن و نمایشی خۆجوانکردن ئەنجام دەدەن".

شاسوار عەبدولواحید ،سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕیکۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پۆستێکدا ڕەخنەی تووند ئاڕاستەی سەرۆکی هەرێم دەکات دەڵێت، " دەوڵەتداری و حوکمڕانی بە کەسانێک دەکرێت کە روئیایان(ڤیژنیان) هەبێت بۆ داهاتوی وڵات و کار بۆ خەڵک بکەن و شوێن دەستیان دیار بێت لە مێژوی وڵاتەکەیاندا، نەک بە کەسانێک کە لە ئەرزی واقیعدا وڵات وێران بکەن و لە بەرکامێراشدا نمایشێکی بچوکی ساختە بکەن".

 

هەروەها وتیشی، " لێرەش بەرپرسانی وڵات و سیاسیە تەقلیدییەکان، دوای ٢٨ سال لە وێرانکاری و بەڵێنی درۆ و خۆنمایشکردن، تازە بە تازە بەو هەمو سەروەت و داهاتەی وڵاتەوە، نەمامێکی بچوک بە دەستیانەوە دەگرن و نمایشی خۆجوانکردن ئەنجام دەدەن".

 

هەر لە پۆستەکەدا باسی لەوەشکردووە، ئابی ئەحمەدی سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا بە بڕیارێک، ٣٥٠ ملیۆن نەمامی چاند لە یەک رۆژدا، بەمەیش ئەو ژمارە پێوانەییەی شکاند کە پێشتر وڵاتی هندستان تۆماری کردبوو بە چاندنی ٥٠ ملیۆن نەمام.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP