Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پێدانی کارەبای نیشتیمانی بۆ رۆژانی جەژن گۆڕانکاریی بەسەردادێت

کوردستان

بینراو 345

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ماوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە رۆژانی جەژندا زیاددەکات .

ئومێد حەمە عەلی بەرێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم بە بی ئێم سی راگەیاند، ماوەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە رۆژانی جەژندا زیاددەکات بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە فەرمانگە حکومییەکان لە رۆژانی جەژندا دەوامییان نییە و بەمەش کارەبای فەرمانگەکان دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتییەکەیان و دواتر دابەش دەکرێت بەسەر وێستگەی کارەبای هاوڵاتیاندا.

هەروەها وتیشی، زیادکردنی ئەو چەند کاتژمێرەی کارەبا تەنها بۆ رۆژانی جەژنە و دوایی جەژن پێدانی کارەبا وەک خۆی لێدێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئێستا رۆژانە ١٥-١٦ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی هەیە .


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP