Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کەسێک بە دەستڕێژی گولە ١٢ ئەندامی خانەوادەکەی خۆی کوشت

عێراق

بینراو 79

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، لە بەغداد کەسێک دەستڕێژی گولە لە خێزانەکەی خۆی و ماڵە دراوسێیەکیان کە هاوکات خزمیشی بووە  دەکات و لە ئەنجامدا ١٢ کەس دەکوژێت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی رایگەیاند، "بەیانى ئەمڕۆ چوار شەممە ۷ـی ئابی ۲٠۱۹ لەناوچەی (سەبع ئەلبور)ـی باکوری بەغدای پایتەخت کەسێکـ بەچەکی جۆری (غەدارە)ـی بێ دەنگـ، تەقەى لەئەندامانى خێزانەکەى خۆی کردووە ودواى ئەوە چوەتە ماڵێکى دراوسێیان کەخزمی خۆیان بوونە تەقەى لەوانیش کردووە و لەئەنجامدا ۱۲ کەس کوژراون وکەسێکیش برینداربووە".

هەر بە پێی ئەو سەرچاوەیە، دواى روداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەمارۆى ناوچەکەیان داوە وتوانیویانە تەقەکەرەکە دەستگیر بکەن کەچەکێکى جۆرى غەدارە و۱٦ نارنجۆکى دەستى پێبوە، لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی وبەناوی پاککردنەوەی شەرەف ئەو کردەوەیەی ئەنجامداوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP