وهرگرتنی ٢٥ ههزار لهلایهن یاداشتنووسهكانهوه ناڕهزایهتی لێكهوتهوه
کوردستان
بینراو 64
07/08/2019
بە ئیمزای ١٠٠ رێکخراو
لە هەرێمی کوردستان، دژی وەرگرتنی ٢٥ هەزار دیناری یاداشتنووس (عەریزەنوس) دەوەستنەوە
و یاداشتێک پێشکەشی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەن.
زیاتر لە ١٠٠ رێکخراوی مەدەنی و رۆژنامەنووس و چالاکوان بە واژۆی هەموویان، لە یاداشتێکدا بۆ هەریەکە لە
پەرلەمان و حکومەتی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان، داوایەک بەرزدەکەنەوە کە تێیدا
هاتووە،" بڕیاری دەرچوونی بۆ زیادکردنی باج و نانبڕاوکردنی بەشێک لە کارمەندانی
یاداشتنووس(عەریزە)ی فەرمانگەکانی دادنووس لە هەموو پارێزگاکانی هەرێـمی کوردستان
بۆ بە ئەلەکترۆنیکردن و خێرا مامەڵەکردن پێوەی کارێکی باش بوو، بەڵام ئەوەی نیگەرانی
کردین بە ئەهلی کردنی فەرمانگە حکومیەکان بوو.
ئەوەشی تیایدا
روون کراوەتەوە،" کاری بە ئەلەکترۆنی کردن پێویست بوو حکومەت خۆی جێبەجێ بکات
نەوەک بدریتە کۆمپانیایەکی ئەهلی بازرگانی پێوە بکرێت، ئەمەش بێکارکردنی هەندێک یاداشتنووسی(عەریزە)
لێکەوتووە، کە بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو بریکارنامانە بوو،کە پێچەوانەی بەڵێنەکانی
حکومەتە لە کابینەی نۆیەمدا، بۆ خوشگوزەرانی و باشترکردنی بژێوی و ژیانی هاوڵاتیان
دەکرد.
بۆ ئەم مەبەستە
هەردی ئەحمەد، رێکخەری نوسینی یاداشتنامەکە بۆ لایەنەکان بە کەناڵ بی ئیم سی راگەیاند،"
ئێمە وەک بەشێک لە رێکخراو چالاکوانان و رۆژنامەنوسان ئەم یاداشتنامەمان بە سێ خاڵ
نوسیووە و پێشکەشمان کردووە.
سێ خاڵەکەش بەم
جۆرەیە:
١-بڕیارێكی لەو شێوەیە نەچێتە بواری جێبەجی
کردنەوە، تا دراسەی زیاتر و سوود و زیانەکانی دیاری نەکرێت.
٢- هەرچی زووە حکومەتی هەرێمی کوردستان و
وەزارەتی داد بە بریارەکەیاندا بچنەوە و چی لە بەرژەوەندیی هاوڵاتیانە ئەوە جێبەجێ
بکەن، کاریش بە بڕیارێک نەکەن، کە هاوڵاتی تیایدا زەرەمەنددەبن چونکە لە ئێستادا
بژێوی هاوڵاتیان لە ئاستێكی خراپدایە، لە بری قەرەبووکردنەوەیان بڕیارە بازرگانیەکان
زیاتردەکەن.
٣- داوا لە پەرلەمانی
کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکەین
ببنە پارێزەر و نوێنەری هاوڵاتیان لە بەرگەگرتن لە جێبەجێ کردنی بڕیارێکی لەم شێوەیەدا.