Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خلوسی ئاکار: کۆبونەوەکانمان لەگەڵ ئەمریکا ئەرێنی بوو

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 40

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

خولوسی ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی توركیا و ئه‌مریكا كه‌ له‌ وه‌زارەتی بەرگیری تورکیا‌ بەشێوەیەکی ئەرێنیانە به‌ڕێوه‌چوو، رایگه‌یاند: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا سه‌رجه‌م نیگه‌رانییه‌ ئه‌منییه‌كانمان باسكردن، سه‌باره‌ت به‌و نیگه‌رانییانه‌ بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد، به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ بینیمان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا موخاته‌به‌كانمان له‌ بۆچوونه‌كانمان نزیك بوونه‌ته‌وه‌''.

خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگیری تورکیا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، "خوازیاری ئه‌وه‌ین كه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌ ئه‌مریكییه‌كانماندا پێكه‌وه‌ هه‌نگاو هەڵبنێین و كاربكه‌ین، ئه‌گه‌ر هات و ئه‌مه‌ نه‌كرا، ئه‌وا چه‌ندین جار گوزارشتمان له‌وه‌كردووه‌ ئه‌و كارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ پێویسته‌ ئه‌نجامی بده‌ین".

له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامیشه‌وه‌ رایگه‌یاند، "پلانه‌كانمان و جێگیركردنی یه‌كه‌كانمان له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌مووی ته‌واوبووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان گوت كه‌ ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌نگاو بهاوێژین".

 ئەم کۆبونەوەیەی تورکیاو ئەمریکا دوای ئەو ناکۆکیانەدێت کە لەسەر دروستکردنی ناوچەی ئارام لە سوریا، تورکیا ماوەیەکی زۆرە لە هەوڵی ئەوەدایە  بە قوڵای ٣٢ کیلۆمەتر ناوچەی ئارام لە ناوچەکانی باکوری سوریا دروست بکات، هاوکات پلانی ئەنجامدانی لەشکرکێشی بۆ ئەو ناوچانە دادەرێژێت کە هێزە کوردیەکان تیایدا جێگیربون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP