Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ راگەیاندراوێك بڵاودەکاتەوە

کوردستان

بینراو 84

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

 لە سلێمانی بە تۆمەتی جۆراوجۆر زیاتر لە ٤٦ کەس دەستگیرکراون بە تۆمەتی جۆراوجۆر.

 ئەمڕۆ سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری‌ بەشی‌ ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، لەکۆنگرەیەکی‌ ڕۆژنامەوانیدا دەستگیرکردنی‌ ژمارەیەک تۆمەتباری‌ راگەیاند، ئامادەکارییەکانی‌ بۆ رۆژانی‌ جەژنی قوربانیش خستەڕوو.

راشیگەیاند،" دوای‌ ئەوەی‌ دوێنێ ٦/٨/٢٠١٩ هاوڵاتییەک  بەهۆی‌ دزینی‌ پاسەکەیەوە سکاڵای ‌تۆمارکرد ، لەماوەی‌ ٢٤ کاتژمێردا مەفرەزەکانی‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ نەهێشتنی‌ تاوان تۆمەتبارەکە دەستگیر دەکەن ئەمرۆش شوێنی‌ پاسەکە دۆزرایەوەو دەستی بەسەرداگیرا.

وتیشی‌، لەکاتی‌ پشکنینی‌ ماڵی‌ تۆمەتبارەکەدا دەستگیرا بەسەر چەند ناسنامەیەک‌ و مۆڵەتێکی‌ شۆفێریدا کە تۆمەتبار دزیوویەتی لەئێستادا خاوەنەکانیان سکاڵایان هەیە لەسەر تۆمەتبارەکە، هەروەها سویچێکی‌ جۆکەر بەتۆمەتبار گیراوە کە لە کارەکانیدا بەکاریهێناوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەپێی‌ ماددەی‌ ٤٤٣و بەبریاری‌ دادوەر بەندە.

هەروەها روونیشی کردەوە،" تۆمەتبارێکی‌ تر دەستگیرکراوە کە بەکارهێنەری‌ ماددەی‌ هۆشبەر بووەو بەپێی‌ دانپێدانانەکانی‌ ماددەی‌ هۆشبەری‌ بەکاریهێناوە لەجۆری‌ کریستا ڵ و ٤٤ تۆمەتباری‌ دیکە دەستگیرکراون بەتۆمەتی‌ ئەنجامدانی‌ تاوانی‌ دزیکردن لەماڵان‌و ئوتومبیل ‌و دزینی‌ پارەو موبایل، ساختەکردنی‌ پارە، سەرانە وەرگرتن‌و ساختەکردنی‌ پاسپۆرت.

ئەوەشی‌ خستەروو، دوان لەتۆمەتبارەکان کە دەستگیرکراون پێناسی‌ باری‌ شارستانیان ساختەکردووەو خۆیان کردووە بەکوڕو باوک تا یەکێکیان گورچیلەی‌ خۆی‌ بفرۆشێت بەهاوڵاتییەک.

سەبارەت بە پلانی‌ ئەمنی‌ رۆژانی‌ جەژنی‌ قوربان، نەقیب سەرکەوت وتی‌،" پلانێکی‌ ئەمنی‌ توندوتۆڵ بۆ رۆژانی‌ جەژن داڕێژراوە بە بەشداری‌ سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی‌ شاری‌ سلێمانی‌‌، وەک یه‌ك تیم لە شوێنە گشتییەکان ئەرکی‌ خۆیان دەبینن، داواش لەهاوڵاتیان دەکەین لەکاتی‌ بینینی‌ هەر رووداوێکدا بەپەلە هێزەکانی‌ پۆلیس ئاگاداربکەنەوە تا بەزوترین کات بەهانایانەوە بچن.

روونیشیكرده‌وه‌‌، لەیەکەم ڕۆژی‌ جەژندا ڕێگە بەسەردانیکردنی‌ بەندکراوان نادرێت، ڕۆژی‌ دووشەممە کە دەکاتە دووەم ڕۆژی‌ جەژن سەردانیکردن تایبەتە بەپیاوان‌و رۆژی‌ سێشەممە، سێیەم رۆژی‌ جەژن سەردانیکردن تایبەت دەبێت بەژنان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP