Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوسینگەی قوباد تاڵەبانی روونکردنەوەیەک لەسەر پۆستە نوێکەی یوسف گۆران بڵاودەکاتەوە

کوردستان

بینراو 528

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەرپرسی نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆک وەزیران هەرێـمی کوردستان روونکردنەوە لەسەر پۆستی نوێی وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەدات کە لە راگەیاندنەکانەوە دەنگۆی جیاواز لەسەر پۆستە نوێەکەی بڵاوبووەتەوە.

سەمیر هەورامی، بەرپرسی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی بۆدەزگاکانی راگەیاندن دەدات لەسەر ئەوەی وا بڵاوبۆتەوە، کە د.یوسف گۆران وەزیری پێشووی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە بەسەرپەرشتیاری تیمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.

لە راگەیاندراوەکەدا سەمیر هەورامی رایگەیاند،" هەواڵی دەست بەکار بوونی (یوسف گۆران) بە سەر پەرشتیاری تیمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوورە لە راستییەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP