Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاگادارییەک بۆ ئەو هاوڵاتیانەی تا ئێستا پسوڵەی خۆراکیان وەرنەگرتووە

کوردستان

بینراو 70

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم ئاگاداریی ئەو هاوڵاتییانە ەکاتەوە کە تا ئێستا پسوڵەى خۆراکیان وەرنەگرتووە، لەماوەى یەک هەفتەدا پسوڵەکانیان وەربگرن.

وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "ئاگاداری گشت ئەو ھاووڵاتیانە دەکەینەوە کە پسوولەی خۆراکیان وەرنەگرتووە، لەماوەی یەک ھەفتەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پسوڵەی خۆراکی پارێزگاکان بکەن، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیارن ."

ئەوەش لەکاتێکدایە، تائێستا پسوڵەى ٢٠١٩ دەرنەکراوە و بەشێک لە هاوڵاتییانیش هێشتا پسوڵەى خۆراکیان وەرنەگرتووە، کۆتا پسوڵەى خۆراک لە ساڵى ٢٠١٧دا دەرکرا و ماوەکەى بۆ دوو ساڵ بوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP