Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆ ٢١ مەرجی بۆ شوێنە گەشتیارییەکان لە ڕۆژانی جەژندا دیاریکرد

کوردستان

بینراو 61

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆی، ٢١ مەرج و رێکار بۆ شوێنە گەشتیارییەکان دیاریدەکات وتیشی" دەبێت پێش جەژنی قوربان جێبەجێ بکرێن".

ڕۆژی ٤ی ئابی ٢٠١٩ بەئامادەبونی د. سامی جلال بەڕیوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە مەستی دانانی مەرجەکانی سەلامتی بۆ شوێنە گەشتوگوزاریەکان  کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا، تیایدا پیشنیازی 21 مەرج و رێکار بۆ ئەو شوێنانە کرا.

بەپێی کۆنوسی کۆبونەوەکە دەبێت لەمەولا شوێنە گەشتوگوزاریەکان رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار وەربگرن ، دانانی کامێرای چاودێر و هێمای قەدەغەکراوەکان(وەک مەلەکردن قەدەغەیە، یاخود ئاگرکەوتنەوە قەدەغەیە)، هاوکات بەپێی رێنمایەکان مەلەکردن لە روبار و زێ و دەریاچەکان قەدەغە دەکرێت.

هەر لە کۆنوسەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە ئەوە کەسانەی ئیش بە ئامێرە ئەلکترۆنی و میکانیکیەکان دەکەن لە شوێنە گەشتیارییەکاندا دەبێت شارەزای تەواویان لە ئامێراکاندا هەبێت.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆ، بەهاوپیچ لەگەڵ کۆنوسی کۆبونەوەکەی نوسراوێکی ئاراستەی وەزارەتەکانی تەندروستی و شارەوانی و گەشت و گوزار و بەڕیوەبەرایەتیەکانی پۆلیس و هاتوچۆ کراوە و داواکراوە دەبێت پەلە بکرێت لەجێبەجێکردنیدا پێش جەژنی قوربان جێبەجێ بکرێت.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP