Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎دیبالا یەك هەنگاو دوورە لە یانەكی پریمەر لیگ

وەرزش

بینراو 56

پێش 3 هەفتە

Alternate Text

‎سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی زۆر نزیكە لە گواستنەوەی پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی و ئەستێرەی دیاری یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی.

‎ماڵپەری کاڵچیۆ مێرکاتۆی ئیتالی بڵاوی كردۆتەوە، یانەی تۆتنهام بڕی ٧٠ ملیۆن یۆرۆی ئامادە كردووە بۆ گواستنەوەی پاولۆ دیبالا لە ریزەكانی یۆڤانتۆسەوە بۆ ریزی یانەكە، لە ئێستاشدا یانەی تۆتنهام ئامادەیە هەموو هەوڵێك بدات بۆ ئەوەی یاریزانەکە رووبکاتە پریمەر لیگ.

‎سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتە روو، كێشەی نێوان دیبالا و تۆتنهام لە ئێستادا دیاریكردنی مووچەی یاریزانەكەیە، لەگەڵ مافی وێنەگرتنە تایبەتەكانی كە پێدەچێت یاریزانەكەو یانەكە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ وەربگرن، چاوەڕواندەکرێت یاریزانەکە 11 بۆ 12 ملیۆن یۆرۆش وەک مووچەی ساڵانە وەربگرێت.

‎راگەیاندنەكانی ئینگلتەرا ئەوەیان ئاشكرا كردووە: راستەوخۆ ماوریسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری تۆتنهام هاتۆتە سەر هێڵ بۆ ئەوەی بتوانێت دیبالا رازیبكات، تا پەیوەندی بە ریزی یانەكەوە بكات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP