Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بۆچی مەلەکردن بە تەندروسترین جۆری وەرزشکردن دادەنرێت؟

تەندروستی

بینراو 203

07/08/2019

Alternate Text
+ -

مەلەكردن یەكێكە لەو جۆرە وەرزشانەی كە سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی ئێسك و خانەكانی لەش هەیە، یەکێکە لەو وەرزشانەی کە لەناو گشت جۆرەکانی تری وەرزشدا لایەنگری زۆری هەیە.

گرنگترین سودەکانی:

- مه‌له‌كردن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا کێش داده‌به‌زێنێت، بەجۆرێک تەنها لە نیو کاتژمێردا بری ٣٧٦ كالۆری ده‌سوتێنێت

- مه‌له‌كردن سوڕی خوێن چالاک دەکات، رێژه‌ی شه‌كری خوێن رێك ده‌خات و ده‌تپارێزێت له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ.

- ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و قه‌له‌قی، چونكه‌ به‌پێی توێژینه‌وه‌كان دەرکەوتووە ٪٦٨ ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌له‌ ده‌كه‌ن هه‌ست به‌ ئارامی ده‌روونیان ده‌كه‌ن

- ئه‌گه‌ر له‌ش و لارێكی رێك و ئاسایت ده‌وێت ئه‌وا مه‌له‌ بكه‌، چونکە مەلە کردن ماسولكه‌كانی لەش به‌هێز ده‌كات.

- له‌كاتی مه‌له‌كردندا كێش زۆر كه‌م ده‌كات، ئه‌مه‌ش قورسای سه‌ر ئێسك و ماسولكه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ به‌سوده‌  بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كێشه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی ئێسك هه‌وكردن و بربره‌كانیان هه‌یه‌.

 - مه‌له‌كردن سیسته‌می خه‌وتن رێك ده‌خات، وا دەکات شەوان زووتر خەوت لێبکەوێت

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP