Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎بەرشەلۆنە لە پێناو كڕینی نیمار سێ یاریزان دەفرۆشێت

وەرزش

بینراو 26

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

‎یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دووای ئەوەی نائومێد بوو لەوەی بتوانێت بڕێك پارەو دوو یاریزان تێكەڵی بۆندی گەڕاندنەوەی نیمار بۆ یانەكە بكات، لە ئێستادا بیر لە فرۆشتنی سێ یاریزانی یانەكە دەكاتەوە تا بتوانێت بڕە پارەیەكی دەستكەوێت.

‎رۆژنامەی سپۆڕتی كەتەلۆنی و نزیك لە یانەی بەرشلۆنە بڵاویكردەوە, بەرشەلۆنە بە كردار هەنگاو دەنێت بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی نیماری بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەكەو ئێستای پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، دەیەوێت پێش میركاتۆی هاوینە جارێكی تر ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە ریزی یانەكە.

‎سپۆڕت ئەوەشی ئاشكرا كردووە, بەرشەلۆنە لە پێناو گەڕاندنەوەی نیمار، لەم هەفتەیەدا دەستبەرداری هەریەك لە كۆتینیۆ و راكیتیچ و رافینها دەبێت، تا بتوانێت راستەوخۆ گفتۆگۆكانی لەگەڵ یانە پاریسییەكە دەستپێبكات بۆ دەستبەردار بوون لە یاریزانەكە.

‎نیماری بەڕازیلی چەندین جار داوای كردووە یانەكەی دەستبەرداری بن نایەوێت بەردەوام بێت لەو یانەیە، ئارەزووی خۆشی بۆ گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە نەشاردۆتەوە، لە ئێستادا زۆربەی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان باس لە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە دەكەن بۆ یانە كەتەلۆنییەكە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP