Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

‎لیڤاندۆڤسكی هۆكاری لەدەستدانی جامی سوپەری ئەڵمانیا ئاشكرا دەكات

وەرزش

بینراو 54

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

‎رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی رەخنە لە سیاسەتی گواستنەوەی یانەكە دەگرێت، پێی وایە یانەكە ناچالاكە لە میركاتۆی هاوینەدا و تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی گەورەی نەناوە بۆ گرێبەستەكردن لەگەڵ یاریزانی نوێ بۆ یانەكە، تا ئێستا نەیتوانیوە شوێنی رۆبن و ریبیری رۆدریگێز پڕ بكرێتەوە لە یانە ‎لیڤاندۆڤسكی.

لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرت بێڵدی ئەڵمانی دەڵێت, ئێمە لە هێڵی پێشەوە پێویستمان بە یاریزانی نوێیە، پێویستە یانەكە بیر لە گواستنەوەی یاریزانی نوێ بكاتەوە پێش تەواو بوونی میركاتۆی هاوینەی ئەمساڵ، بۆ شوێنگرتنەوەی هەریەك لە فرانک رێبێری، ئاریێن رۆبن و خامێس رۆدریگێز، كە كۆتایی وەرزی رابردوو ریزی یانەكەیان. بەجێهێشت.

‎هێرشبەرەكەی بایرن میونشن ناڕەزایەتی خۆی بەرامبەر سیاسەتی گرێبەستکردنی ئیدارەی یانەكە نەشاردەوەو، پێی وایە هەر ئەوە هۆكار بووە لەوەی بە ئاسانی جامی سوپەری ئەڵمانیا بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتموندی رکابەرییان بدۆڕێنن.

‎لیڤاندۆڤسکی پێی وایە ئەگەر یانەكە گرێبەست لەگەڵ لیرۆی سانیش ئیمزا بكات، پێویستی بە یاریزانی تریشە تا بتوانێت ركابەری بكات لە وەرزی نوێدا لەسەر نازناوەكان، لیڤا ووتیشی یانەكە پێویستی بە یاریزانێكی ناوڕاستی بەرگری و ناوڕاستی هێرشبەر هەیە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP