Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە

کوردستان

بینراو 116

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

هەردوو سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران کۆیوونەوە ، جەختیانکردەوە کە پێویستە هەماهەنگی وهاوکاری لە نێوان هەردوولادا هەبێت لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

رۆژی چوارشەممە ٧ی ئابی ٢٠١٩ هەردوو سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران کۆیوونەوە و لە کۆبونەوەکەدا جەختیانکردەوە، کە پێویستە هەماهەنگی وهاوکاری لە نێوان هەردوولادا هەبێت لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنکی نێوان پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان ‪کرد و گوتی پێویستە هەماهەنگی وهاوکاری لە نێوان هەردوولادا هەبێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی بڕیاریان لێ دەدرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر گرنگی هەبوونی ئەو هەماهەنگییە کرد لە نیوان حکومەت وپەرلەماندا بۆ ئەوەی هەردوولا خزمەتێکی شایستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەن .

سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بە گرنگی رێزگرتن لە هەر سێ دەسەڵاتی یاسادانان وجێبەجێکردن و دادوەریی دا بۆ گەشەپێدانی پرۆسەی دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستاندا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP