Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حکومەتى هەرێم بڕیاریدا بە گەڕانەوەى موچەى ١٣ هەزار خاوەن پێداویستى تایبەت

کوردستان

بینراو 109

07/08/2019

Alternate Text
+ -

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم کۆبووەوە و بڕیاریدا بە گەڕانەوەى موچەى ١٣ هەزار خاوەن پێداویستى تایبەت.

دواى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و ئاشكرایكردووه‌، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکیدا بۆ بەدواداچوون و گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا بۆ دانانی رێکارەکانی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠.

بریاریشیداوە، بە گرتنەبەری هەموو رێکارێکی یاسایی و کارگێڕیی بۆ رێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و پێویستە هەموو ئەو لایەن و کەس و کۆمپانیایانەی قەرزداری حکومەتن و ئەو باجانەی لەسەریانە بە شێوەیەکی یاسایی بیدەن.

 باسی لەوەشکردووە، پێویستە باجەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە رووی یاسایی و کارگێڕییەوە رێکبخرێنەوە.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە هاتووه‌، لە کۆبوونەوەکەدا هاوتەریب لەگەڵ پرۆسەی پێداچوونەوە بەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەى سوودمەندبوون لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی، بڕیاری گەڕاندنەوەی موچەی زیاتر لە ١٣هەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەتی درا .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP