Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حكومه‌تی هه‌رێم پشووه‌كانی جه‌ژنی دیاریكرد

کوردستان

بینراو 98

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان بەبۆنەی‌ جەژنی‌ قوربانەوە پێنج رۆژی‌ کردە پشووی‌ فەرمی‌.

جوتیار عادل وتەبێژی‌ حکومەتی‌ هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی‌ بەوە کردووە: "بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت و عیراق و جیهان بە گشتی دەکەین".

روونیشیکردووەتەوە، بەو بۆنەیەوە حکومەتی هەرێم پشووی فەرمی رادەگەیەنێت لە رۆژی یەکشەممە ١١ی‌ ئابی ٢٠١٩، تا رۆژی پێنجشەممە ١٥ی ئابی ٢٠١٩، لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

پێشتر عەرەبستانی‌ سعودییە  یەکەم رۆژی‌ جەژنی‌ قوربانی دیاریکرد و رایگەیاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP