Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

داوا لە زیاتر لە ٢٠ حزب کراوە کۆنگرە ببەستن

عێراق

بینراو 46

08/08/2019

Alternate Text
+ -

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگەیاند، ئێمه‌ به‌پێی یاسای ژماره‌ ٤٥ی ساڵی ٢٠١٢، یاسای لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان داوا له‌ زیاتر له‌ بیست لایه‌نی سیاسی عیراق به‌كوردستانیشه‌وه‌ كراوه‌ وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆنگره‌ی خۆیان ببه‌ستن.

رزگار حه‌مه‌ محێدین، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، " ئێمه‌ به‌پێی یاسای ژماره‌ ٤٥ی ساڵی ٢٠١٢، یاسای لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان داوا له‌ زیاتر له‌ بیست لایه‌نی سیاسی عیراق به‌كوردستانیشه‌وه‌ كراوه‌ وه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ كۆنگره‌ی خۆیان ببه‌ستن، وتیشی ئێستا زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره‌، وه‌ ئێمه‌یان ئاگاداركردۆته‌وه‌ له‌كات و شوێنی به‌ستنی كۆنگره‌، ئێمه‌ش بۆمان هه‌یه‌ له‌و واده‌یه‌ی دیاری ده‌كه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ سێ مانگ بۆیان درێژ بكه‌ینه‌وه‌".

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان باسی لەوەشکرد، " لە ئێستا زیاتر له‌ سێ سه‌د حیزب له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق هه‌یه‌، هه‌ركام له‌و حیزبامه‌ مه‌رجێك له‌مه‌رجه‌كانی به‌پێی یاسا جێ به‌جێ نه‌كرد ئه‌وا لای ئێمه‌ له‌ فه‌رمانگه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌، وه‌ به‌ستنی كۆنگره‌ش به‌ته‌نها په‌یوه‌ست نیه‌ به‌و حیزبانه‌ی به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌كه‌ن به‌ڵكو هه‌ر حیزبێك كه‌ له‌فه‌رمانگه‌ی حیزبه‌كان لای ئێمه‌ تۆمار كرابێت ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌".

رزگار حەمە ئاماژەی بەوەشدا، " ئێمه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو چه‌ندین كۆبونه‌وه‌مان كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌نێویشیاندا كه‌ركوك كه‌ جه‌ختمان له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی لایه‌نی ئه‌منی كرده‌وه‌ هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ "به‌ڕێز" وه‌زیری ناوخۆی عیراق كۆبوینه‌وه‌ هه‌نگاوی گرنگماننا، كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی هه‌ڵژاردنی هه‌موو عیراق دیاریكرا كه‌ "لیوا عیماد"ه‌، وه‌ دڵنیاین هه‌ڵبژاردن بێ كێشه‌ و گرفت ده‌بێت كه‌ له‌ پێشوتریش كراوه‌ به‌تایبه‌ت بۆ ناو شاری كه‌ركوك ئه‌وانه‌ی كه‌ چاودێری ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن پۆلیسی كه‌ركوك خۆیه‌تی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك له‌هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ناو كه‌ركوك پێكهاتوون به‌ بێ جیاوازی".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP