لیژنەکانی قائیمقامیەت په‌یمانگایه‌كی جوانكارییان داخست
کوردستان
بینراو 100
08/08/2019
لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌ھۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، په‌یمانگایه‌كی جوانكاری خانمانیان داخست.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی سه‌ربه‌لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌ھۆی سه‌رپێچیكردن له مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن په‌یمانگای راوێژ بۆ جوانكاری ئافره‌تان داخرا.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتوە پەیمانگای ڕاوێژ لە گەڕەکی ئەندازیاران بەناوی خوازراوی ئارایشتگایەکی تر کارەکانی ئەنجام دەدات و بڕوانامەی نێودەوڵەتی دەدات بە بەشداربوانی پەیمانگاکە، کەبڕوانامەی نێودەوڵەتی لەکوردستان و عێراقیشدا بوونی نیە.
لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی،هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی پەیمانگای راوێژ دادەخرێت تا ئەوکاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن دەبێت.