نرخی نەوتی خاودابەزینی بەرچاوی بە خۆوە بینی
ئابوری
بینراو 65
08/08/2019
جارێکی تر نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا
دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی ئەویش بە هۆی زیاتر چڕبوونەوەی گرژییەکانی نێوان چین
و ئەمریکا نزیکبونەوەیان لە دەسپێکی جەنگی ئابوری، بەرز و نزمی نرخی نەوتی خاو پەیوەندی
بە بڕی بەرهەمهێنانی نەوەت لە وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاسایشی نێودەوڵەتیەوە هەیە.
ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازارەکانی جیهاندا، یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٥٦ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
یەک بەرمیل نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە ٥١ دۆلار
و ٩ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.