Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەبازاڕی ئیسكانی هەولێر ئاگر كەوتەوە

کوردستان

بینراو 52

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لەبازاڕی ئیسكانی هەولێر ئاگرێك كەوتەوەو بەرگری شارستانیش دەڵێت،  تیمەكانیان ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكردوەو رێگەیان نەداوە بگاتە دوكانەكان.

لەبازاڕی شەقامی ئیسكانی هەولێر ئاگركەوتەوە و بەوتەی تیمەكانی بەرگری شارستانیش ئاگرەكە بەهۆی گڕگرتنی مۆلیدەیەكی كارەباییەوە رویداوە.

بەیانی ئەمڕۆ هه‌شتی  ئابی ٢٠١٩ لەسەربانی ژمارەیەك دوكانی بازاڕی ئیسكانی هەولێر، بەهۆی گڕگرتنی مۆلیدەیەكەوە رووداوێكی ئاگركەوتنەوە رویدا.

دوای رووداوەكەش،  تیمەكانی بەرگری شارستانی بۆ كۆنترۆڵكردنی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، بەوتەی ئەندامانی تیمەكە، مۆلیدەیەك كە كارەبای دوكانەكانی دابینكردنەوە گڕیگرتوەو توانیویانە كۆنترۆڵی بكەن.

باسیشی له‌وه‌كرد،  نەیانهێشتووە ئاگرەكە بۆ دوكانەكان تەشەنەبسەنێت و بەزووی كۆنترۆڵیان كردووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP