Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بە گۆڵێكی هازارد ریاڵ مەدرید سەركەوتنی تۆمار كرد

وەرزش

بینراو 47

پێش 2 هەفتە

Alternate Text


‎ئەمشەو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یارییەكی دۆستانەو ئامادەكاریدا رووبەرووی یانەی ریدبۆڵ سالزبۆرگی نەمسایی بۆوە، یارییەكەش بە تاكە گۆڵێكی ئیدین هازارد كۆتایی هات كە لە خولەكی ١٩ی یارییەكەدا تۆماری كرد.

ئەم یارییە دوایین یاری دۆستانە و ئامادەکاری ریال مەدرید بوو بۆ وەرزی نوێ، یانە ئیسپانییەکە رۆژی ١٧ی ئەم مانگە لە یەکەم یاری خۆیدا لە لالیگا و لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا لەگەڵ یانەی سێڵتاڤیگۆ یاریدەکات.

‎ئەو گۆڵەش یەكەم گۆڵی هازارد بوو لەگەڵ ریاڵ مەدرید، كە لەم میركاتۆی هاوینەیەدا پەیوەندی بە ریزی یانەكەوە كردووە، توانی ببێتە گۆڵی سەركەوتنیش بۆ یانەكە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP